چوارچێوەی هەماهەنگی ٤٨ کاتژمێر مۆڵەت دەداتە پارتی و یەکێتی
چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی ٤٨ کاتژمێری بۆ پارتی و یەکێتی دیاریکرد بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕیش ئەنجامی سەردانەکەی شاندەکە بە ئەرێنی ناو دەبات.
چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی ٤٨ کاتژمێری بۆ پارتی و یەکێتی دیاریکرد بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕیش ئەنجامی سەردانەکەی شاندەکە بە ئەرێنی ناو دەبات.
بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی بێکەڵکی دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد بووەتە جێی نیگەرانی بەکارهێنەران. شارەزایان هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم دیاردەیە لەسەر مێشکی مرۆڤ.
ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەپۆلێکی بەهێزی یەکڕیزیی نیشتمانیی دروست کردووە؛ لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە تا هاواری زیندانیانی سیاسی، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە تەنیا یەکڕیزی زامنی مانەوەیە.
لەژێر چاودێریی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٤ خاڵی نێوان کورد و دیمەشق دەستیپێکرد؛ زمانی کوردی بە فەرمی دەخوێندرێت و پۆستی پارێزگاری حەسەکە بۆ هەسەدە دەبێت.
فەرمانبەرانی هەرێم سێ مانگە بێ مووچەن و بەغدا مەرجی ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی داناوە، لە عێراقیش بانکەکان بەهۆی نەبوونی سیولەوە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانیان ڕاگرتووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆردراین-ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کۆبووەوە و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ڕۆڵی هەرێم لە ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.
گرژییەکانی تاران و واشنتن گەیشتووەتە لووتکە؛ ئەمریکا هێزی دەریایی دەنێرێت و ئێران هەڕەشەی جەنگی گشتگیر دەکات، لەکاتێکدا سێ وڵات هەوڵی نێوەندگیری دەدەن.
شاندێکی باڵای شیعەکان لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، کاندیدی سەرۆکوەزیران و پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن.
باد بەنی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەلبوومی ساڵدا لە ڕێوڕەسمی گرامی، هێرشی کردە سەر پۆلیسی کۆچبەریی ئەمریکا، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سوپەر بۆڵ گۆرانی بڵێت.
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەحی لە نێوان غەززە و میسر بە سنوورداری کردەوە. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەست و ڕێگە بە هاتووچۆی پیادە دەدات بە پشکنینەوە.
بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران، دانیشتنی پەرلەمان دواخرا. بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات.
لەکاتێکدا ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارێزگارێکی نوێ بۆ حەسەکە دیاری دەکرێت، مەترسیی کارەساتی مرۆیی لە کۆبانێ بەهۆی گەمارۆوە زیاد دەکات.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسعود بارزانی و فەرماندەی هەسەدە تاوتوێی دۆخی سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەیان کرد و جەختیان لە دیالۆگ کردەوە.
نرخی زێڕ و زیو دابەزینی زیاتریان تۆمارکرد و بەهای زێڕ ٦٪ و زیو ١٢٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی بەهێزبوونی دۆلار و گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا.
لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتیکردنی جووتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی تەماتەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەغە کرد.
وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و چاوەڕێی پارەکەی بەغدا دەکرێت. هاوکات مەترسی لە نەبوونی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ هەیە.
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نرخی زێڕ و زیو دابەزینێکی پێوانەییان تۆمار کرد و زیانێکی گەورە بەر بازاڕی کانزاکان کەوت؛ نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی.
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی تەواو کردووە و چاوەڕێی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆیە. هاوکات داهاتی نانەوتیی سلێمانی و هەڵەبجە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەوتی نێردراوی بەغدا گەیشتووەتە شارەکە و سبەی یەکشەممە پڕۆسەی دابەشکردن لە ناوشار دەستپێدەکات.
لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەمپەینی میدیاکانەوە، سەدان تۆن خۆراک و سووتەمەنی گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ یەکەمجار هاوکاری گەیەندرایە گەڕەکەکانی حەلەب.
لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی ڕەحیماوەی کەرکووک بەخاک سپێردرا؛ بەرپرسان و کەسوکارەکەی بە «سیمبولی یەکڕیزی» ناوی دەبەن.
ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ژێر ناوی «هەینیی کۆدەنگیی کوردان» و «نا بۆ شەڕ»، شەقامەکانی کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بخرۆشێنرێن.
وەک وەڵامێک بۆ سوکایەتیکردن بە شەهیدێکی ڕۆژئاوا، هەولێر بڕیاری دا چوارڕیانێک بەناوی «کەزی» بکات و سلێمانیش مۆنۆمێنتێکی تایبەتی بۆ دروست دەکات.
لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیانەوە کەمپەینی فراوان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە. دەیان بارهەڵگر گەیشتوونەتە ڕۆژئاوا و گەنجانی شەنگالیش پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگەوە دەکەن.
فەرمانگەی کارەبای مەخموور ئاگاداری دانیشتووانی شەش گەڕەکی قەزاکە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر کارەبایان نابێت.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بوونی کەسانی سەروو ١٨ ساڵ و کێشانی جگەرە، «گەیم سەنتەری دانا»یان داخست و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک تەقەی لێکرا و کوژرا، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بکوژی هاووڵاتییەکەی پیرەمەگروونیان لە چەمچەماڵ دەستگیر کردووە کە بە مەبەستی دزینی پارە تاوانەکەی ئەنجام داوە.
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی سێ ئەندامەکەی خێزانەکەی گەڕەکی شۆڕشی ڕاگەیاند؛ تۆمەتبارەکە پێشینەی نەخۆشیی دەروونیی هەیە و نەخۆشخانەش ڕوونکردنەوە دەدات.
دادگای مێرسین بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، سزای ساڵێک و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.
پۆلیسی هەڵەبجە باندێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد؛ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی دزی، پۆلیسی گەیاندە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر.
پەیامنێری گشتی
پسپۆڕی تەکنەلۆژیا
ڕاویژکاری تەندرووستی
شیکەرەوەی سیاسی
ئابووریناس
پەیامنێری وەرزشی