کۆمەڵگا
-
سەدان بارهەڵگر و ملیارێک دینار؛ پردی مرۆیی باشوور بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەمپەینی میدیاکانەوە، سەدان تۆن خۆراک و سووتەمەنی گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ یەکەمجار هاوکاری گەیەندرایە گەڕەکەکانی حەلەب.
-
کەرکووک بە شکۆوە ماڵئاوایی لە شەهید ئەحمەد هێمن کرد
لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی ڕەحیماوەی کەرکووک بەخاک سپێردرا؛ بەرپرسان و کەسوکارەکەی بە «سیمبولی یەکڕیزی» ناوی دەبەن.
-
هەینیی تووڕەیی؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە باکوور و باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا دەست پێ دەکات
ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ژێر ناوی «هەینیی کۆدەنگیی کوردان» و «نا بۆ شەڕ»، شەقامەکانی کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بخرۆشێنرێن.
-
هەولێر و سلێمانی ناوی «کەزی» لە شەقام و مۆنۆمێنت دەنێن
وەک وەڵامێک بۆ سوکایەتیکردن بە شەهیدێکی ڕۆژئاوا، هەولێر بڕیاری دا چوارڕیانێک بەناوی «کەزی» بکات و سلێمانیش مۆنۆمێنتێکی تایبەتی بۆ دروست دەکات.
-
لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەیان بارهەڵگر هاوکاری ڕەوانە کران و شەپۆلی کەمپەینەکان فراوان دەبێت
لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیانەوە کەمپەینی فراوان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە. دەیان بارهەڵگر گەیشتوونەتە ڕۆژئاوا و گەنجانی شەنگالیش پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگەوە دەکەن.
-
کارەبای شەش گەڕەکی مەخموور بەهۆی «پڕۆژەی ڕووناکی» دەبڕدرێت
فەرمانگەی کارەبای مەخموور ئاگاداری دانیشتووانی شەش گەڕەکی قەزاکە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر کارەبایان نابێت.
-
زستان هات و ٤١٥ هەزار خێزان بێ نەوتن؛ ئاوارەکانی زاخۆ ١١ ساڵە چاوەڕێن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی ١٣٥ ملیۆن لیتر نەوتی ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا سەدان هەزار خێزان لە شارەکان و هەزاران ئاوارە لە زاخۆ نەوتیان پێ نەگەیشتووە.
-
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگاکانی هەڵەبجە و پێنجوێن دەکەونە کار
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە ڕێگاکانی عەربەت، سەیدسادق، هەڵەبجە و پێنجوێن کارا دەکرێن.
-
تۆڕی ١٩: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ نیگەرانی لە شێوازی دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی دەردەبڕێت و داوای ڕوونکردنەوە لە لیژنەی ئەمنی دەکات. براکەی هۆکارەکە بۆ داکۆکی لە مووچە دەگەڕێنێتەوە.
-
نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتە ئەلیکترۆنی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات؛ سیستمەکە هەفتانە لە ئێوارانی شەممەدا چالاک دەبێت و پشت بە ناسینەوەی دەموچاو دەبەستێت.
-
شێروان شێروانی لە زیندانەوە وردەکاریی دۆخی سەختی زیندانییان ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەنووسی سزادراو شێروان شێروانی لە پەیامێکدا بۆ ڕایگشتی، دۆخی نالەباری زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەخاتە ڕوو و ئاماژە بە قەرەباڵغی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەکات.
-
لەسەر سکاڵای نەوتی باکوور فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی کورد دەرچوو
بەهۆی کێشەی موڵکدارییەوە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی گەڕەکی عەرەفە دەرچووە و پارێزگاری کەرکوکیش دەستوەردانی کرد.