تاوان و یاسا
-
بەهۆی سەرپێچییەوە گەیم سەنتەرێک لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخرا
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بوونی کەسانی سەروو ١٨ ساڵ و کێشانی جگەرە، «گەیم سەنتەری دانا»یان داخست و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
-
لە ناحیەی شۆڕش هاووڵاتییەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک تەقەی لێکرا و کوژرا، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
-
ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی پیرەمەگروونی دەستگیر کرد؛ «ویستوویەتی هەڵبێت»
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بکوژی هاووڵاتییەکەی پیرەمەگروونیان لە چەمچەماڵ دەستگیر کردووە کە بە مەبەستی دزینی پارە تاوانەکەی ئەنجام داوە.
-
وردەکاریی کوشتنی خێزانەکەی هەولێر؛ بکوژەکە دەستگیر کرا و نەخۆشیی دەروونیی هەیە
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی سێ ئەندامەکەی خێزانەکەی گەڕەکی شۆڕشی ڕاگەیاند؛ تۆمەتبارەکە پێشینەی نەخۆشیی دەروونیی هەیە و نەخۆشخانەش ڕوونکردنەوە دەدات.
-
بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزایەکی نوێ بەسەر دەمیرتاشدا سەپێندرا
دادگای مێرسین بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، سزای ساڵێک و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.
-
لە دزییەوە بۆ بازرگانیی ماددەی هۆشبەر؛ سێ کەس لە هەڵەبجە دەستگیرکران
پۆلیسی هەڵەبجە باندێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد؛ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی دزی، پۆلیسی گەیاندە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر.
-
دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی «ئومێد عەلی» دەرکرد
دوای ساڵێک لە دۆزینەوەی تەرمەکەی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا، دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی شۆفێرە تەکسییەکە دەرکرد کە بەهۆی دۆڕاندن لە قوماردا تاوانەکەی ئەنجام دابوو.
-
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک هاوڵاتییەکی کوشت و لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە نزیک سلێمانی کوژرا، هێزە ئەمنییەکان شوێنی تۆمەتبارەکەیان دیاری کرد و لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا پۆلیسێکی بریندار کرد و خۆیشی کوژرا.
-
تەرمێکی شێواو لە بەنداوی خاسە دۆزرایەوە؛ وردەکاریی ڕووداوە ئەمنییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو
لە نزیک بەنداوی خاسە لە کەرکووک تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە شێواوە، هاوکات لە سلێمانی و مێردینیش سێ کەس لە ڕووداوی تەقەکردندا کوژران.
-
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بۆ جاری نۆیەم دەچێتە بەردەم دادگا
لە دادگای دووبز، نوێنەری جووتیارانی کورد لەسەر دوو سکاڵای سوپای عێراق دادگایی دەکرێت کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی گوندی شەناغە هەیە.
-
هەڵەبجە؛ گەنجێک بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە ماڵی دراوسێکەی دەستگیرکرا
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چووەتە سەر ماڵی دراوسێکەی و چەند پارچە زێڕ و جوانکاری و کامێرایەکی چاودێری دزیوە.
-
لە سەیدسادق تۆمەتبارێک بە ٨٠٠ هەزار دیناری ساختەوە دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سەیدسادق ڕاگەیاند کە هەوڵی داوە بڕێک پارەی ساختە لە جۆری پەنجا هەزاری لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.