ئابووری
-
قەیرانی دارایی دوو سەرە؛ لە بەغدا «نەختینە» نییە و لە هەرێم ١٢٠ ملیارەکە بووەتە گرێکوێرە
فەرمانبەرانی هەرێم سێ مانگە بێ مووچەن و بەغدا مەرجی ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی داناوە، لە عێراقیش بانکەکان بەهۆی نەبوونی سیولەوە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانیان ڕاگرتووە.
-
دوای دابەزینە مێژووییەکە؛ نرخی زێڕ ٦٪ و زیو ١٢٪ی دیکە دابەزین
نرخی زێڕ و زیو دابەزینی زیاتریان تۆمارکرد و بەهای زێڕ ٦٪ و زیو ١٢٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی بەهێزبوونی دۆلار و گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا.
-
وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتەی دەرکرد
لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتیکردنی جووتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی تەماتەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەغە کرد.
-
وردبینی مووچەی هەرێم تەواو بوو؛ یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لەژێر پرسیاردایە
وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و چاوەڕێی پارەکەی بەغدا دەکرێت. هاوکات مەترسی لە نەبوونی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ هەیە.
-
زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ مسقاڵێک ١١٠ هەزار هەرزان بوو و دۆلار دابەزی
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نرخی زێڕ و زیو دابەزینێکی پێوانەییان تۆمار کرد و زیانێکی گەورە بەر بازاڕی کانزاکان کەوت؛ نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی.
-
وردبینی تەواو بووە و مووچە دەگات؛ داهاتی سلێمانی ٢٨٪ کەمی کردووە
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی تەواو کردووە و چاوەڕێی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆیە. هاوکات داهاتی نانەوتیی سلێمانی و هەڵەبجە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
-
سلێمانی؛ سبەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شار دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەوتی نێردراوی بەغدا گەیشتووەتە شارەکە و سبەی یەکشەممە پڕۆسەی دابەشکردن لە ناوشار دەستپێدەکات.
-
لیستی مووچەی مانگی یەک گەیشتە بەغدا؛ «هەرکەسێک هەژماری منی نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت»
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەکی ڕەوانەی بەغدا کرد و ڕایگەیاند مووچەی ٧٠٠ هەزار کەس بە دیجیتاڵی دەدرێت، هاوکات هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی «هەژماری من» تۆمار نەکراون.
-
پاسپۆرتی سلێمانی تێچووی نوێکردنەوەی پاسپۆرتی بەڕێژەی ٧٥٪ کەم کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڕیاریدا کرێی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانەی هێشتا ساڵێک زیاتر ماوەی پاسپۆرتەکەیان ماوە، لە ٢٠٠ هەزارەوە بۆ ٥٠ هەزار دینار کەم بکاتەوە.
-
بازاڕ لە دووڕیاندا؛ زێڕ بەرزبووەوە و دۆلار ناجێگیرە
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی زێڕ بازێکی گەورەی دا و نەوتیش دابەزی؛ بەهای دیناریش بەهۆی ڕێکارە نوێیەکانی بانکی ناوەندییەوە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
-
بەغدا بەشەخۆراکی هاووڵاتییانی هەرێمی ڕاگرت؛ ١١٧ ملیار دینار هۆکارەکەیە
بەهۆی نەناردنەوەی پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢، بەغدا ناردنی خۆراکی بۆ هەرێم ڕاگرت؛ بەرپرسێکیش دڵنیایی دەدات کە کۆگاکان بەتاڵ نین.
-
دۆخی دەروازەکان؛ لە نێوان کردنەوەی ڕێگاکان و هەڕەشەی بەغدا
دەروازەی کێلێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و لە حاجی ئۆمەرانیش هاتووچۆی کۆڵبەران ڕاگیرا؛ پەرلەمانتارێکیش هۆشداری لە ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن بەغداوە دەدات.