بابەتەکانی سارا عەباس
-
لە بۆکان ئەندامانی جەستەی کچێکی ١١ ساڵان بەخشرا و ژیانی چەند کەسێکی ڕزگار کرد
بنەماڵەی دیانا ئیسماعیلی لە شاری بۆکان بڕیارێکی مرۆڤدۆستانەیان دا و بە بەخشینی ئەندامانی جەستەی کچەکەیان، هیوای ژیانیان بەخشییە چەند نەخۆشێک.
-
کەرکووک بە شکۆوە ماڵئاوایی لە شەهید ئەحمەد هێمن کرد
لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی ڕەحیماوەی کەرکووک بەخاک سپێردرا؛ بەرپرسان و کەسوکارەکەی بە «سیمبولی یەکڕیزی» ناوی دەبەن.
-
هەینیی تووڕەیی؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە باکوور و باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا دەست پێ دەکات
ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ژێر ناوی «هەینیی کۆدەنگیی کوردان» و «نا بۆ شەڕ»، شەقامەکانی کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بخرۆشێنرێن.
-
پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دەرکردنی ئەو قوتابییەی هەڵوەشاندەوە کە ئاڵای کوردستانی کێشابوو
بەهۆی کێشانی ئاڵای کوردستان لە وانەی هونەردا، قوتابییەک لە کەرکووک دەرکرا؛ وەزیری پەروەردە هاتە سەر هێڵ و پەروەردەی کەرکووکیش بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
-
لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەیان بارهەڵگر هاوکاری ڕەوانە کران و شەپۆلی کەمپەینەکان فراوان دەبێت
لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیانەوە کەمپەینی فراوان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە. دەیان بارهەڵگر گەیشتوونەتە ڕۆژئاوا و گەنجانی شەنگالیش پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگەوە دەکەن.
-
کارەبای شەش گەڕەکی مەخموور بەهۆی «پڕۆژەی ڕووناکی» دەبڕدرێت
فەرمانگەی کارەبای مەخموور ئاگاداری دانیشتووانی شەش گەڕەکی قەزاکە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر کارەبایان نابێت.
-
زستان هات و ٤١٥ هەزار خێزان بێ نەوتن؛ ئاوارەکانی زاخۆ ١١ ساڵە چاوەڕێن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی ١٣٥ ملیۆن لیتر نەوتی ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا سەدان هەزار خێزان لە شارەکان و هەزاران ئاوارە لە زاخۆ نەوتیان پێ نەگەیشتووە.
-
تۆڕی ١٩: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ نیگەرانی لە شێوازی دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی دەردەبڕێت و داوای ڕوونکردنەوە لە لیژنەی ئەمنی دەکات. براکەی هۆکارەکە بۆ داکۆکی لە مووچە دەگەڕێنێتەوە.
-
شێروان شێروانی لە زیندانەوە وردەکاریی دۆخی سەختی زیندانییان ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەنووسی سزادراو شێروان شێروانی لە پەیامێکدا بۆ ڕایگشتی، دۆخی نالەباری زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەخاتە ڕوو و ئاماژە بە قەرەباڵغی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەکات.
-
بەهۆی بەفرەوە زانکۆی سۆران خوێندنی کردە ئۆنلاین و سەڵاحەدین دەوام دەستپێدەکاتەوە
زانکۆی سۆران بەهۆی کەشوهەواوە خوێندنی قۆناغی یەکەمی کردە ئۆنلاین و زانکۆی سەڵاحەدینیش ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە پشووەکان کۆتاییان دێت و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
-
لەسەر سکاڵای نەوتی باکوور فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی کورد دەرچوو
بەهۆی کێشەی موڵکدارییەوە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی گەڕەکی عەرەفە دەرچووە و پارێزگاری کەرکوکیش دەستوەردانی کرد.
-
شەوی سەری ساڵ بە ئارامی بەڕێکرا و تیمەکان بازاڕەکانیان پاککردەوە
دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند شەوێکی ئارام بەڕێکراوە و لە هەولێریش تیمەکان پاشماوەی ئاهەنگەکانیان پاککردەوە و ڕێگاکان کرانەوە.