سیاسەت
-
تاران لەوە دەترسێت هێرشی ئەمەریکا ببێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵات
بەرپرسانی باڵای ئێران هۆشدارییان داوەتە خامنەیی کە بەهۆی سەرکوتکارییەکانی ئەم دواییەوە ترس لەلای خەڵک شکاوە و هەر هێرشێکی دەرەکی دەکرێت ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵات.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە جەنگی ئێران و ئەمەریکا نییە
ئەنوەر قەرقاش لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ڕایگەیاند ناوچەکە بەرگەی ململانێیەکی دیکە ناگرێت و داوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان تاران و واشنتن دەکات.
-
مەسرور بارزانی لە دوبەی؛ بەشداری لە لوتکەی حکومەتەکان دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی کۆبووەوە و ڕایگەیاند کوردستان هەمیشە بەشێکە لە چارەسەر.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی ٤٨ کاتژمێر مۆڵەت دەداتە پارتی و یەکێتی
چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی ٤٨ کاتژمێری بۆ پارتی و یەکێتی دیاریکرد بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕیش ئەنجامی سەردانەکەی شاندەکە بە ئەرێنی ناو دەبات.
-
ئێران و ئەمریکا بە بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە دەست بە دانوستانی ئەتۆمی دەکەنەوە
بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ئیستەنبوڵ دانوستانەکان دەستپێدەکەنەوە. دیپلۆماتکاران ڕایانگەیاندووە کە سعودیە، میسڕ و قەتەر لە گفتوگۆکاندا بەشدار دەبن.
-
شەپۆلی یەکڕیزی و پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا؛ لە دیپلۆماسییەوە بۆ شەقام
ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەپۆلێکی بەهێزی یەکڕیزیی نیشتمانیی دروست کردووە؛ لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە تا هاواری زیندانیانی سیاسی، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە تەنیا یەکڕیزی زامنی مانەوەیە.
-
مەسروور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆردراین-ڤێستڤاڵن دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆردراین-ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کۆبووەوە و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ڕۆڵی هەرێم لە ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.
-
شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار گەیشتە هەرێم
شاندێکی باڵای شیعەکان لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، کاندیدی سەرۆکوەزیران و پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن.
-
باد بەنی بەر لە سوپەر بۆڵ گرژییەکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ قوڵتر کردەوە
باد بەنی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەلبوومی ساڵدا لە ڕێوڕەسمی گرامی، هێرشی کردە سەر پۆلیسی کۆچبەریی ئەمریکا، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سوپەر بۆڵ گۆرانی بڵێت.
-
ئیسرائیل دەروازەی سنووریی ڕەفەحی غەززە بە ڕووی میسردا دەکاتەوە، بەڵام بە سنوورداری
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەحی لە نێوان غەززە و میسر بە سنوورداری کردەوە. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەست و ڕێگە بە هاتووچۆی پیادە دەدات بە پشکنینەوە.
-
دانیشتنی پەرلەمان دواخرا؛ شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ چارەسەر دێتە هەرێم
بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران، دانیشتنی پەرلەمان دواخرا. بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات.
-
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەستیپێکرد؛ کۆبانێ لەژێر گەمارۆدایە
لەکاتێکدا ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارێزگارێکی نوێ بۆ حەسەکە دیاری دەکرێت، مەترسیی کارەساتی مرۆیی لە کۆبانێ بەهۆی گەمارۆوە زیاد دەکات.