پەروەردە
-
پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دەرکردنی ئەو قوتابییەی هەڵوەشاندەوە کە ئاڵای کوردستانی کێشابوو
بەهۆی کێشانی ئاڵای کوردستان لە وانەی هونەردا، قوتابییەک لە کەرکووک دەرکرا؛ وەزیری پەروەردە هاتە سەر هێڵ و پەروەردەی کەرکووکیش بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
-
شەپۆلی سەرمای توند دەوامی بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندنی ڕاگرت
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی شەختە، لە سۆران، پێنجوێن و ئامێدی پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و لە شارەزووریش دەوام دواخرا.
-
بەهۆی بەفرەوە زانکۆی سۆران خوێندنی کردە ئۆنلاین و سەڵاحەدین دەوام دەستپێدەکاتەوە
زانکۆی سۆران بەهۆی کەشوهەواوە خوێندنی قۆناغی یەکەمی کردە ئۆنلاین و زانکۆی سەڵاحەدینیش ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە پشووەکان کۆتاییان دێت و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
-
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی بەرایی نمرەکانی وەرزی یەکەمی بۆ قۆناغەکانی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی لەڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵییەوە ڕاگەیاند.