وتارەکان
-
نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتە ئەلیکترۆنی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات؛ سیستمەکە هەفتانە لە ئێوارانی شەممەدا چالاک دەبێت و پشت بە ناسینەوەی دەموچاو دەبەستێت.
-
سبەی چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەکرێتەوە
سبەی شەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە جیا بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە؛ چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای کاندیدی هاوبەش لە کورد دەکات.
-
وەرگەڕانی مینی پاسێک لە گەرمیان ١٣ برینداری لێکەوتەوە
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە سنووری سەیرانگەی سەرتەک لە گەرمیان، ١٣ کەس بریندار بوون و بەشێک لە بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.
-
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەدات: تەمێکی چڕ شارەکەی گرتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕەوە داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەم بکەنەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەکەن.
-
شێروان شێروانی لە زیندانەوە وردەکاریی دۆخی سەختی زیندانییان ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەنووسی سزادراو شێروان شێروانی لە پەیامێکدا بۆ ڕایگشتی، دۆخی نالەباری زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەخاتە ڕوو و ئاماژە بە قەرەباڵغی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دەکات.
-
بەهۆی بەفرەوە زانکۆی سۆران خوێندنی کردە ئۆنلاین و سەڵاحەدین دەوام دەستپێدەکاتەوە
زانکۆی سۆران بەهۆی کەشوهەواوە خوێندنی قۆناغی یەکەمی کردە ئۆنلاین و زانکۆی سەڵاحەدینیش ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە پشووەکان کۆتاییان دێت و دەوام دەستپێدەکاتەوە.
-
لە کەلار بەهۆی غازی زۆپاوە ژنێک گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، بەهۆی لێچوونی غازی زۆپاوە دوو خوشک ژەهراوی بوون؛ یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان رەوانەی سلێمانی کرا.
-
کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و باران؛ ئاماری بارانبارین سێ هێندە زیادی کردووە
کەشناسی ڕایگەیاند ئەمشەو کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت. ئامارەکان دەریدەخەن بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی و دهۆک سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو بووە.
-
شەفافیەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی لە ٢٠٢٥ نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار بووە
ماڵپەڕی شەفافیەت کۆی داهاتی نانەوتی ساڵی ٢٠٢٥ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار بووە و مانگی ١٢ش ٦٢ ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
-
بەهۆی بەفرەوە ڕێگای سلێمانی-پێنجوێن داخرا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن و سلێمانی تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
-
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار؛ سوپایەکی هاوبەش و گەڕانەوەی دامەزراوەکان
وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەگەڵ دیمەشق بە سەرپەرشتی ئەمریکا دەستپێدەکات.
-
لەتیف نێروەیی: میدیای پارتی بەردەوامە لەسەر فاوڵەکانی خۆی
بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، میدیای پارتی ڕۆژانە ناوی سەرکردەیەکی یەکێتی وەک کاندیدی سەرۆککۆمار دەهێنێت، سەرەڕای ئەوەی یەکێتی هێشتا کاندیدی یەکلانەکردووەتەوە.