وتارەکان
-
سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە؛ دوا وادەیە بۆ کاندیدانی سەرۆک کۆمار
پەرلەمانی عێراق سبەی دووەم دانیشتنی ئەنجام دەدات کە هاوکاتە لەگەڵ دوا وادەی پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار؛ دانیشتنەکە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت.
-
کەجەکە: ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ باشتربوونێک لە دۆخی ئۆجەلاندا نییە و مەرجی سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیش بەستراوەتەوە بە ئازادیی ئەوەوە.
-
شەپۆلی سەرمای توند دەوامی بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندنی ڕاگرت
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی شەختە، لە سۆران، پێنجوێن و ئامێدی پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و لە شارەزووریش دەوام دواخرا.
-
لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ گیانی لەدەستدا؛ بەرگری شارستانی دەڵێت ئاگرەکە تەنها لە مەتبەخەکە بووە.
-
بارزانی و فایەق زێدان پڕۆسەی سیاسی و پۆستی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە فایەق زێدان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێشکەشکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆمار لە وادەی یاسایی و دەستووری خۆیدا کرایەوە.
-
ململانێی پۆستی سەرۆک کۆمار؛ پارتی شاند دەنێرێت و لەتیف ڕەشید خۆی کاندید کردەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی، کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار توند دەبێتەوە. پارتی داوای سازان دەکات، لەتیف ڕەشید خۆی کاندید کردووەتەوە و یەکگرتووش هاتە مەیدانەکەوە.
-
پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان؛ شەڕ لە مەلەکشاهی قوربانی لێدەکەوێتەوە و شەپۆلی دەستگیرکردن فراوان دەبێت
لە ئەنجامی پێکدادانەکان لە مەلەکشاهی ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، هاوکات ڕێبەری ئێران ناڕەزایەتییەکان بە مافی ڕەوا دەزانێت بەڵام هۆشداری لە ئاژاوەگێڕی دەدات.
-
بایکۆت دەست پێدەکاتەوە؛ هۆشداری لە فەوتانی مووچە و چارەسەری دارایی دەدرێت
مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری بایکۆتیان داوە و داوای مووچە فەوتاوەکان دەکەن، هاوکات پسپۆڕێکی دارایی تاکە چارەسەری کێشەی مووچە لە بەغدا دیاری دەکات.
-
سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و حیزبەکان پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکەن
لە پەیامە جیاوازەکاندا جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان، قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان و ڕۆڵی مێژوویی کاکەییەکان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کراوەتەوە.
-
کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار؛ لەتیف ڕەشید خۆی کاندید کردەوە و پارتی کۆدەبێتەوە
دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆمار نزیک دەبێتەوە. لەتیف ڕەشید بە شێوەی سەربەخۆ خۆی کاندید کردووەتەوە و یەکێتی ڕۆژی دووشەممە کاندیدی فەرمی یەکلایی دەکاتەوە.
-
ترەمپ: نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکران و لە ڤەنزوێلا برانە دەرەوە
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون؛ کاراکاس بۆردومان کرا و باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
-
سبەی لە بانکە حکومییەکانی هەرێم پشووی بانکییە؛ وردەکارییەکەی بزانە
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند سبەی یەکشەممە پشووی بانکییە و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت، جگە لە سوودمەندانی پرۆژەی «هەژماری من» کە دەتوانن سەردان بکەن.