وتارەکان
-
دادگای سلێمانی ماوەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی درێژکردەوە
سەرەڕای تەواوبوونی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنەکەی، شاسوار عەبدولواحید ئازاد نەکرا و بەهۆی بوونی سکاڵای نوێوە ماوەی مانەوەی لە زیندان تا ١٢ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
-
نەوەی نوێ: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ یەکگرتوو نییە و بەشداریکردنمان نادیارە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ یەکگرتوو هەبێت و ڕایدەگەیەنێت بڕیاری بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان لای سەرۆکی جوڵانەوەکەیە.
-
خوێنی خۆپیشاندەران لە ئیلام ڕژا؛ ٤ شەهید و ٣٠ بریندار هەن
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەلەکشایی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و بەپێی ئامارەکان چوار هاوڵاتی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.
-
حزبەکانی ڕۆژهەڵات داوای ڕاپەڕین دەکەن؛ حەوت لایەن کۆدەبنەوە
دوای هەفتەیەک لە خۆپیشاندانەکان، حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای یەکڕیزی و ڕاپەڕین دەکەن و سبەی لیژنەی هەماهەنگی لایەنەکان بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە کۆدەبێتەوە.
-
لە کاتی دەوامدا ئاگر لە قوتابخانەیەکی سنووری ئاکرێ کەوتەوە
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی هەڵەکردن لە کاتی پڕکردنی سۆپا، ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە بەبێ زیانی گیانی.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی دەستنیشان کرا
مەکتەبی سیاسیی پارتی بڕیاریدا شاخەوان عەبدوڵڵا ببێتە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕە ناوخۆییەکانی ئەو حزبەدا دێت.
-
مەزڵوم عەبدی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە دیمەشقە
شاندێکی باڵای هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئازار گەیشتە دیمەشق.
-
مادۆرۆ لە نیویۆرک دادگایی دەکرێت و جەنگی لێدوانەکان دەگوازرێتەوە بۆ کۆڵۆمبیا
دۆخی ئەمریکای لاتین لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە؛ مادۆرۆ گەیشتە نیویۆرک، پێترۆ بە «خەبەرنەکردنەوەی پڵنگەکە» وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و ڕووسیاش داوای کۆبوونەوە دەکات.
-
ڤەنزێلا: گۆڕینی ڕژێم لەلایەن ئەمریکاوە بە مۆرکێکی ترەمپییەوە
ترەمپ جۆرێکی تایبەت لە شێتگیری خستووەتە سەر ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوەی ئەم دواییەی ئەمریکا.
-
تۆڕی ١٩: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ نیگەرانی لە شێوازی دەستگیرکردنی دڵشاد میرانی دەردەبڕێت و داوای ڕوونکردنەوە لە لیژنەی ئەمنی دەکات. براکەی هۆکارەکە بۆ داکۆکی لە مووچە دەگەڕێنێتەوە.
-
بەفر و باران بەنداوەکانی بووژاندەوە؛ دووکان و دەربەندیخان نیو ملیار مەتر سێجا ئاویان گلداوەتەوە
شەپۆلەکانی ئەم دواییە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە؛ وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایدەگەیەنێت بارانی ئەمساڵ سێ هێندەی ساڵی پارە.
-
ئەمریکا لە ڤەنزوێلا مادورۆی دەستگیرکرد؛ حیزبی شیوعی کاردانەوەی هەیە
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا لە کاراکاس ٤٠ کەس کوژران و مادورۆ دەستگیرکرا؛ دادگای باڵا دێڵسی رۆدریگێزی راسپارد و حیزبی شیوعی کوردستانیش ئیدانەی دەکات.