وتارەکان
-
گەنجێکی وەرتێ لەکاتی داگیرساندنی مۆلیدە گیانیلەدەستدا
لە شارەدێی وەرتێ گەنجێک بەناوی شاکر عەبدوڵا لەکاتی هەوڵدان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە لە سەربانی ماڵەکەیان خلیسکا و کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
-
بەهۆی کێشەیەکەوە لە دانا غاز کارەبای سۆران بەتەواوی کوژایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران رایگەیاند بەهۆی کێشەیەک لە وێستگەکانی دانا غاز، کارەبای نیشتمانی لە تەواوی سنووری ئیدارەکە کوژاوەتەوە و تیمەکان لە هەوڵی چاککردنەوەن.
-
لەسەر سکاڵای نەوتی باکوور فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی کورد دەرچوو
بەهۆی کێشەی موڵکدارییەوە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٧٠ خێزانی گەڕەکی عەرەفە دەرچووە و پارێزگاری کەرکوکیش دەستوەردانی کرد.
-
خۆپیشاندانەکان تەشەنەی سەند؛ لە کوهدەشت ئەندامێکی بەسیج کوژرا
ناڕەزایەتییەکان دژی گرانی ٢٧ شاری ئێرانی گرتەوە. لە کوهدەشت گرژی لێکەوتەوە و کوژراو و برینداری هەیە. ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.
-
د. بەرهەم ساڵح وەک کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکار بوو
د. بەرهەم ساڵح بە فەرمی وەک ١٢ـەمین کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران دەستبەکار بوو و جەختی لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ قەیرانی ئاوارەبوون کردەوە.
-
ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر سەرۆک کۆمار قوڵ دەبنەوە
پێشنیارێکی مەسعود بارزانی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار ناکۆکیی دروست کردووە و سوننەکانیش ڕێگری لە وەرگرتنەوەی پۆستێکی کورد دەکەن.
-
ساڵح موسلیم: تورکیا دژی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازارە و دیمەشق دانوستان هەڵدەبژێرێت
ئاڵۆزییەکان لەسەر ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بەردەوامە؛ ساڵح موسلیم تورکیا بە تێکدانی دۆخەکە تۆمەتبار دەکات و دیمەشقیش ڕەتیدەکاتەوە پەنا بۆ هێز بەرێت.
-
لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە؛ زیاتر لە نۆ هەزار و ٨٠٠ منداڵ لەدایکبوون کە زۆرینەیان کوڕن و هەزارانیش بە نەشتەرگەری بوون.
-
لە سەیدسادق تۆمەتبارێک بە ٨٠٠ هەزار دیناری ساختەوە دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سەیدسادق ڕاگەیاند کە هەوڵی داوە بڕێک پارەی ساختە لە جۆری پەنجا هەزاری لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.
-
شەوی سەری ساڵ بە ئارامی بەڕێکرا و تیمەکان بازاڕەکانیان پاککردەوە
دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند شەوێکی ئارام بەڕێکراوە و لە هەولێریش تیمەکان پاشماوەی ئاهەنگەکانیان پاککردەوە و ڕێگاکان کرانەوە.
-
لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣.٤ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
ئومێد خۆشناو ئاماری گەشتیارانی ساڵی ٢٠٢٥ی ئاشکرا کرد؛ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ١٢٠ هەزار کەس دێنە شارەکەوە.
-
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە؛ زۆرترین بەفر لە کانی ماسێ باریوە
کەشناسی ڕایگەیاند شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و لە سەنتەری دهۆک و زاخۆش بەفر دەبارێت؛ هاتوچۆش لە هەندێک ڕێگا پەکیکەوتووە.