سیاسەت
-
سودانی چارەنووسی دوو مووچە فەوتاوەکەی هەرێمی یەکلایی کردەوە: لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی یەکگرتووی ڕاگەیاند، خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٥ لە دەسەڵاتی حکومەتەکەیدا نەماوە و دەبێت لە بودجەی ٢٠٢٦ جێگیر بکرێت.
-
بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر لەسەر یەکخستنی تواناکانی یەکێتی کۆبوونەوە
لە دەباشان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لە یەکخستنی دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.
-
نەوەی نوێ: دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان تێکچووە
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید ناجێگیرە و بەهۆی نەخواردنی نانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
-
مەلا بەختیار فۆڕمی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆک کۆمار پڕکردەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، مەلا بەختیار فۆڕمی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردووەتەوە و بڕیارە ڕادەستی پەرلەمانی عێراقی بکات.
-
پارتی فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان هەریەکە لە فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری دەکات.
-
١٣ کاندیدی کورد کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن؛ پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن
لەگەڵ داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ١٣ کاندیدی کورد ململانێ دەکەن و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بێ ئەنجام بوون.
-
سەرۆک بارزانی و شاندی بزوتنەوەی سادقون هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن
لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای بزوتنەوەی سادقون دەکات و پرسی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی سیاسی عێراق دەخەنە بەر باس.
-
بافڵ تاڵەبانی: دەبێت حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت
سەرۆکی یەکێتی لە دیداریدا لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا ڕایگەیاند یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پێکهێنانی حکومەتێک کە بە هاوسەنگی خزمەت بکات.
-
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت و پرسی سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە
وتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
-
موسەنا ئەمین بە پشتیوانیی سێ لایەن خۆی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کرد
د. موسەنا ئەمین بە فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد و ئاشکرای کرد کە نوێنەرایەتیی یەکگرتوو، کۆمەڵ و ڕەوتی هەڵوێست دەکات.
-
بۆچی کەسێک خۆی کاندید دەکات بۆ سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا دڵنیایە دەرناچێت؟
شرۆڤەیەک بۆ هۆکارە شاراوەکان و ئامانجەکانی پشت خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بەبێ بوونی چانسی سەرکەوتن.
-
یەکێتی نزار ئامێدی وەک تاکە کاندیدی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دیاری کرد؛ پارتیش بەربژێری دەبێت
لە دوایین ڕۆژی وادەی یاساییدا، یەکێتی نزار ئامێدی وەک تاکە کاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ناساند، لە کاتێکدا پارتی ئامادەکاری بۆ کاندیدکردنی فوئاد حوسێن دەکات.