بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنیەتی هەماهەنگی و یەکخستنی توانای سەرجەم دامەزراوەکانی یەکێتی بە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە کە بە هەمان ڕۆحییەتی «کوردانە و یەکێتییانەوە» کار دەکەن و وتی: «درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین».