سیاسەت
-
بارزانی: دەبێت مرۆڤایەتی پارێزەری کوردستان بێت؛ کەمپینی هەولێر کۆتایی هات
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەرانی ئەورووپا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوا دەکات و پارێزگاری هەولێریش ئەنجامی کەمپینی هاوکارییەکانی ڕاگەیاند.
-
بۆچی نیۆلیبڕاڵیزم ناتوانێت ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بنیات بنێت؟
هەوڵەکانی ترەمپ و ڕۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی "ئاشتی ئابووری"یەوە لە فەڵەستین و ناوچەکانی دیکە، مێژوویەکی دوور و درێژی شکستهێنانیان هەیە چونکە مافە سیاسییەکان فەرامۆش دەکەن.
-
حکومەتی هەرێم: بەغدا دەبێت ٣٨٤ ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای ٣٨٤.٦ ملیار دۆلار لە بەغدا دەکات وەک قەرەبووی ئەو زیانانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ٢٠٠٣ بەر خەڵکی کوردستان کەوتوون.
-
بافڵ تاڵەبانی: داوامانکردووە یەکشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان دەکاتەوە و داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دەکات.
-
سووریا ڕێکارەکانی پێدانی ڕەگەزنامە بە تەواوی کوردانی وڵاتەکە دەستپێدەکات
وەزارەتی ناوخۆ وادەی ئامادەکردنی ڕێنماییەکانی بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە ١٣ دیاریکرد؛ بڕیارەکە کۆتایی بە لێکەوتەکانی سەرژمێری ١٩٦٢ دەهێنێت و مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان دەگەڕێنێتەوە.
-
ترەمپ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێت و هۆشداری دەدات؛ ئێران: بۆ جەنگ ئامادەین
ئاڵۆزییەکان گەیشتوونەتە لوتکە؛ ترەمپ بە جووڵاندنی هێزێکی دەریایی گەورە هەڕەشەی «وێرانکاری» دەکات و تارانیش دەڵێت هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن.
-
وەزارەتی ڕۆشنبیری پەخشی ئەو کەناڵانەی قەدەغە کرد کە بێڕێزی بە کورد دەکەن
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پەخشی ئەو کەناڵە بیانی و عەرەبییانەی بوونەتە هۆی پشێوی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزی بە نەتەوەی کورد دەکەن.
-
قەیرانی دیپلۆماسیی عێراق و ئەمریکا؛ ترەمپ ڤیتۆ لەسەر مالیکی دادەنێت
لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی کاندیدکردنەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و چانسی سوودانی بۆ ویلایەتی دووەم بەهێز کرد.
-
لیندسی گراهام پڕۆژەیاسای «پاراستنی کورد» پێشکەش دەکات؛ سزای توند بۆ نەیاران
سیناتۆرە ئەمریکییەکان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی سەر کورد لە سووریا؛ گراهام پڕۆژەیاسایەک بۆ سزادانی نەیارانی کورد پێشکەش دەکات و سیناتۆرەکانی دیکەش داوای پاراستنی هاوپەیمانەکانیان دەکەن.
-
سکاڵای یاسایی بۆ داخستنی جەزیرە و حەدەس لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
بەهۆی تۆمەتی دژایەتیکردنی کورد و لایەنگیری لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک پارێزەر سکاڵایان لەسەر هەردوو کەناڵی جەزیرە و حەدەس تۆمار کرد.
-
دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا؛ هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن بەردەوامن
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەنجامدانى دانیشتنەکە، بەڵام لەسەر داوای هاوبەشی پارتی و یەکێتی، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.
-
ساڵح موسلیم: ئەمریکا داوای شەڕی حەشدی شەعبی لێکردین؛ پیلانێکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە
ساڵح موسلیم ئاشکرای دەکات کە نێردەی ئەمریکا مەرجی ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا بەستووەتەوە بە شەڕکردن دژی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە.