وتارەکان
-
حکومەتی هەرێم: بەغدا دەبێت ٣٨٤ ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای ٣٨٤.٦ ملیار دۆلار لە بەغدا دەکات وەک قەرەبووی ئەو زیانانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ٢٠٠٣ بەر خەڵکی کوردستان کەوتوون.
-
بافڵ تاڵەبانی: داوامانکردووە یەکشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان دەکاتەوە و داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دەکات.
-
گرژییەکان گەیشتنە لوتکە؛ ئێران هەڕەشەی وێرانکردنی تەلەئەبیب دەکات و هێزی ئەمریکا دەجووڵێت
عەلی شەمخانی هۆشداری دەداتە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هێزێکی گەورەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر، گرووپە چەکدارەکان ئامادەباشی ڕادەگەیەنن و بەغدا و تاران گفتوگۆ دەکەن.
-
فەرهاد شامی: ئەگەر دیپلۆماسی شکست بێنێت یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای دەکات کە دانوستانەکان لە دیمەشق بە چاودێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچن و جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان، وەڵامی توندیان دەبێت.
-
سووریا ڕێکارەکانی پێدانی ڕەگەزنامە بە تەواوی کوردانی وڵاتەکە دەستپێدەکات
وەزارەتی ناوخۆ وادەی ئامادەکردنی ڕێنماییەکانی بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە ١٣ دیاریکرد؛ بڕیارەکە کۆتایی بە لێکەوتەکانی سەرژمێری ١٩٦٢ دەهێنێت و مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان دەگەڕێنێتەوە.
-
گەنجێکی کەرکووک لە بەرەکانی جەنگی رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
ئەحمەد هێمن، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵی کەرکووکە کە ١٠ رۆژ لەمەوبەر وەک خۆبەخش رووی لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو، لە حەسەکە بەهۆی هێرشی درۆنەوە شەهید بوو.
-
لیستی مووچەی مانگی یەک گەیشتە بەغدا؛ «هەرکەسێک هەژماری منی نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت»
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەکی ڕەوانەی بەغدا کرد و ڕایگەیاند مووچەی ٧٠٠ هەزار کەس بە دیجیتاڵی دەدرێت، هاوکات هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی «هەژماری من» تۆمار نەکراون.
-
هەینیی تووڕەیی؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە باکوور و باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا دەست پێ دەکات
ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی لە ژێر ناوی «هەینیی کۆدەنگیی کوردان» و «نا بۆ شەڕ»، شەقامەکانی کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بخرۆشێنرێن.
-
ترەمپ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێت و هۆشداری دەدات؛ ئێران: بۆ جەنگ ئامادەین
ئاڵۆزییەکان گەیشتوونەتە لوتکە؛ ترەمپ بە جووڵاندنی هێزێکی دەریایی گەورە هەڕەشەی «وێرانکاری» دەکات و تارانیش دەڵێت هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن.
-
شەپۆلی هاوکارییەکانی باشوور گەیشتە دەروازەکان؛ وردەکاریی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
لە کاتێکدا سەدان بارهەڵگر هاوکاری لە باشووری کوردستانەوە دەگەنە ڕۆژئاوا، زانیارییەکان باس لە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکەن بۆ مانەوەی هێزە کوردییەکان و دابەشکردنی داهاتی نەوت.
-
پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دەرکردنی ئەو قوتابییەی هەڵوەشاندەوە کە ئاڵای کوردستانی کێشابوو
بەهۆی کێشانی ئاڵای کوردستان لە وانەی هونەردا، قوتابییەک لە کەرکووک دەرکرا؛ وەزیری پەروەردە هاتە سەر هێڵ و پەروەردەی کەرکووکیش بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
-
ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی پیرەمەگروونی دەستگیر کرد؛ «ویستوویەتی هەڵبێت»
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بکوژی هاووڵاتییەکەی پیرەمەگروونیان لە چەمچەماڵ دەستگیر کردووە کە بە مەبەستی دزینی پارە تاوانەکەی ئەنجام داوە.