وتارەکان
-
هەولێر و سلێمانی ناوی «کەزی» لە شەقام و مۆنۆمێنت دەنێن
وەک وەڵامێک بۆ سوکایەتیکردن بە شەهیدێکی ڕۆژئاوا، هەولێر بڕیاری دا چوارڕیانێک بەناوی «کەزی» بکات و سلێمانیش مۆنۆمێنتێکی تایبەتی بۆ دروست دەکات.
-
وەزارەتی ڕۆشنبیری پەخشی ئەو کەناڵانەی قەدەغە کرد کە بێڕێزی بە کورد دەکەن
وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پەخشی ئەو کەناڵە بیانی و عەرەبییانەی بوونەتە هۆی پشێوی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزی بە نەتەوەی کورد دەکەن.
-
وردەکاریی کوشتنی خێزانەکەی هەولێر؛ بکوژەکە دەستگیر کرا و نەخۆشیی دەروونیی هەیە
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی سێ ئەندامەکەی خێزانەکەی گەڕەکی شۆڕشی ڕاگەیاند؛ تۆمەتبارەکە پێشینەی نەخۆشیی دەروونیی هەیە و نەخۆشخانەش ڕوونکردنەوە دەدات.
-
قەیرانی دیپلۆماسیی عێراق و ئەمریکا؛ ترەمپ ڤیتۆ لەسەر مالیکی دادەنێت
لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی کاندیدکردنەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و چانسی سوودانی بۆ ویلایەتی دووەم بەهێز کرد.
-
لیندسی گراهام پڕۆژەیاسای «پاراستنی کورد» پێشکەش دەکات؛ سزای توند بۆ نەیاران
سیناتۆرە ئەمریکییەکان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی سەر کورد لە سووریا؛ گراهام پڕۆژەیاسایەک بۆ سزادانی نەیارانی کورد پێشکەش دەکات و سیناتۆرەکانی دیکەش داوای پاراستنی هاوپەیمانەکانیان دەکەن.
-
سکاڵای یاسایی بۆ داخستنی جەزیرە و حەدەس لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
بەهۆی تۆمەتی دژایەتیکردنی کورد و لایەنگیری لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک پارێزەر سکاڵایان لەسەر هەردوو کەناڵی جەزیرە و حەدەس تۆمار کرد.
-
دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا؛ هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن بەردەوامن
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەنجامدانى دانیشتنەکە، بەڵام لەسەر داوای هاوبەشی پارتی و یەکێتی، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.
-
وەزیری ڕۆشنبیری: یەکدەنگیی میدیا و هونەرمەندان ڕێگر بوو لە جینۆسایدێکی دیکە لە ڕۆژئاوا
حەمەی حەمەسەعید سوپاسی میدیاکاران، هونەرمەندان و چالاکوانان دەکات بۆ پشتیوانییان لە ڕۆژئاوا و ڕایدەگەیەنێت، ئەو یەکدەنگییە بووە بەربەست لەبەردەم میدیای شۆڤێنی.
-
ساڵح موسلیم: ئەمریکا داوای شەڕی حەشدی شەعبی لێکردین؛ پیلانێکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە
ساڵح موسلیم ئاشکرای دەکات کە نێردەی ئەمریکا مەرجی ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا بەستووەتەوە بە شەڕکردن دژی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە.
-
لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا؛ دەیان بارهەڵگر هاوکاری ڕەوانە کران و شەپۆلی کەمپەینەکان فراوان دەبێت
لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیانەوە کەمپەینی فراوان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە. دەیان بارهەڵگر گەیشتوونەتە ڕۆژئاوا و گەنجانی شەنگالیش پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگەوە دەکەن.
-
پەرلەمانی عێراق سێشەممە سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت؛ پارتی و یەکێتی بەبێ ڕێککەوتن دەچنە بەغدا
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاریکرد. فوئاد حوسێن ئاشکرای دەکات کە هەوڵەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی شکستیان هێناوە و پەرلەمانتاران بڕیار دەدەن.
-
سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریایان تاوتوێ کرد
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە، دوایین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سووریا و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانیان خستە بەر باس.