وتارەکان
-
لە بۆکان ئەندامانی جەستەی کچێکی ١١ ساڵان بەخشرا و ژیانی چەند کەسێکی ڕزگار کرد
بنەماڵەی دیانا ئیسماعیلی لە شاری بۆکان بڕیارێکی مرۆڤدۆستانەیان دا و بە بەخشینی ئەندامانی جەستەی کچەکەیان، هیوای ژیانیان بەخشییە چەند نەخۆشێک.
-
کەشتیگەلی ئەمریکا بەرەو ئێران دەجووڵێت؛ تاران ئامادەیی بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی نیشان دەدات
گرژییەکان گەیشتوونەتە لووتکە؛ لەکاتێکدا کەشتیگەلی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە، ئێران مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ چین و ڕووسیا دەکات و هاوکات پەیامی سازش دەنێرێت.
-
شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە؛ ئۆتۆمبێلێک دوای ٤٥ ڕۆژ لەژێر بەفر دەرهێنرا
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە و سێ شەپۆلی دیکەش لەڕێگەن؛ هاوکات لە چیای ماکۆک ئۆتۆمبێلێک لەژێر دوو مەتر بەفر دەرهێنرا.
-
زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ مسقاڵێک ١١٠ هەزار هەرزان بوو و دۆلار دابەزی
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نرخی زێڕ و زیو دابەزینێکی پێوانەییان تۆمار کرد و زیانێکی گەورە بەر بازاڕی کانزاکان کەوت؛ نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی.
-
سەدان بارهەڵگر و ملیارێک دینار؛ پردی مرۆیی باشوور بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەمپەینی میدیاکانەوە، سەدان تۆن خۆراک و سووتەمەنی گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ یەکەمجار هاوکاری گەیەندرایە گەڕەکەکانی حەلەب.
-
کەرکووک بە شکۆوە ماڵئاوایی لە شەهید ئەحمەد هێمن کرد
لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی ڕەحیماوەی کەرکووک بەخاک سپێردرا؛ بەرپرسان و کەسوکارەکەی بە «سیمبولی یەکڕیزی» ناوی دەبەن.
-
٤٨ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی «ئارام»ـدا تێدەپەڕێت؛ بافڵ تاڵەبانی: ناوی گەشاوەی کوردایەتییە
ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی شاسوار جەلال (ئارام)ـە، ئەو سەرکردەیەی دوای نسکۆ مەشخەڵی شۆڕشی هەڵگیرساندەوە؛ سەرۆکی یەکێتیش بە «هێمای کۆڵنەدان» وەسفی دەکات.
-
وردبینی تەواو بووە و مووچە دەگات؛ داهاتی سلێمانی ٢٨٪ کەمی کردووە
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی تەواو کردووە و چاوەڕێی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆیە. هاوکات داهاتی نانەوتیی سلێمانی و هەڵەبجە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
-
سلێمانی؛ سبەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شار دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەوتی نێردراوی بەغدا گەیشتووەتە شارەکە و سبەی یەکشەممە پڕۆسەی دابەشکردن لە ناوشار دەستپێدەکات.
-
بارزانی: دەبێت مرۆڤایەتی پارێزەری کوردستان بێت؛ کەمپینی هەولێر کۆتایی هات
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەرانی ئەورووپا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوا دەکات و پارێزگاری هەولێریش ئەنجامی کەمپینی هاوکارییەکانی ڕاگەیاند.
-
بۆچی نیۆلیبڕاڵیزم ناتوانێت ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بنیات بنێت؟
هەوڵەکانی ترەمپ و ڕۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی "ئاشتی ئابووری"یەوە لە فەڵەستین و ناوچەکانی دیکە، مێژوویەکی دوور و درێژی شکستهێنانیان هەیە چونکە مافە سیاسییەکان فەرامۆش دەکەن.
-
کارەسات لە بالیسان؛ خێزانێکی ٩ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
لە گوندی خەتێی دەڤەری خۆشناوەتی، بەهۆی دووکەڵی مۆلیدەوە خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون؛ منداڵێک گیانی لەدەست داوە و دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.