لە کاتی دەوامدا ئاگر لە قوتابخانەیەکی سنووری ئاکرێ کەوتەوە

لە کاتی دەوامدا ئاگر لە قوتابخانەیەکی سنووری ئاکرێ کەوتەوە

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی هەڵەکردن لە کاتی پڕکردنی سۆپا، ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە بەبێ زیانی گیانی.

٥ خولەک
٢٥
خاڵە سەرەکییەکان
  • ئاگرەکە لە قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی شەرەفۆنا لە ئاکرێ کەوتەوە
  • هۆکاری ئاگرەکە تێکردنی نەوت بووە لە سۆپای داگیرساو
  • مامۆستایان توانیویانە قوتابییەکان رزگار بکەن و زیانی گیانی نەبووە
  • بەشێکی بینای قوتابخانەکە سووتاوە و زیانی ماددی بەرکەوتووە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە کاتی دەوامی فەرمیدا ئاگر لە قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی شەرەفۆنا لە سنووری ناحیەی بجیل سەربە قەزای ئاکرێ کەوتەوە.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە رایگەیاند: «کاتێک نەوت کراوەتە سۆپاوە نەکوژێندراوەتەوە، ئەوە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوو».

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە قوتابییان لە پۆلەکاندا بوون، بەڵام مامۆستایان توانیویانە بە خێرایی قوتابییەکان ببەنە دەرەوە و گیانیان رزگار بکەن. هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

سەبارەت بە دەرەنجامەکان، بەرگری شارستانی ئاکرێ جەختی کردەوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام بەشێکی باڵەخانەی قوتابخانەکە سووتاوە و زیانی ماددی بەرکەوتووە.

ئارام سۆران
ئارام سۆران

پەیامنێری گشتی

ئارام ڕۆژنامەنووسێکی بەئەزموونە، تایبەتە بە گواستنەوەی دوایین هەواڵ و ڕووداوەکان بەشێوەیەکی بێلایەن. ئامانجی سەرەکی گەیاندنی ڕاستییەکانە بەخێراترین کات و بەبێ دەستکاری.

هەموو وتارەکان