وتارەکان
-
سزای لەسێدارەدان بۆ یەکێک لە تاوانبارانی ئەنفالی بارزانییەکان دەرچوو
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەفسەرێکی باڵای ڕژێمی بەعس دەرکرد و تۆمەتبارێکی دیکەشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لە دۆسیەکەدا ئازاد کرد.
-
سوننەکان کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانیان دیاریکرد
لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان ڕێککەوتن و بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم ئەنجام بدات.
-
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیاریکرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
-
بەغدا رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ی تەواو کرد
وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم داوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا پارەکە بگات.
-
بەنداوی دێوانە سەرڕێژی کرد؛ هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان سەرڕێژی کرد و ئیدارەی قەزاکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لێی دووربکەونەوە؛ هاوکات بەفر و باران ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ و دابەشکردنی ئاو دروستکردووە.
-
سبەی وادەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت
بڕیارە سبەی دووشەممە ماوەی یاسایی زیندانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی پشووەکانەوە ئەگەری هەیە ئازادکردنەکەی دوا بکەوێت.
-
هەسەدە سەردانی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە؛ داعش و تورکیا هێرش دەکەن
وتەبێژی هەسەدە دەنگۆی سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق ڕەتدەکاتەوە، لە کاتێکدا هێرشەکانی داعش لە ساڵی نوێدا زیادیان کردووە و مەترسی کارەسات لە حەلەب دەکرێت.
-
لافاو لە هەولێر؛ ئاو چووەتە نێو دەیان ماڵ و زیانی مادی لێکەوتەوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە هەولێر بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێک؛ بەرگریی شارستانی دەڵێت زیانی گیانی نەبووە و هاووڵاتییان داوای قەرەبوو دەکەن.
-
بۆچی نرخی دەرمان لە ئەمریکا بەرزە؟ ترەمپ وەڵامە ڕاستەکەی پێ نییە
دۆناڵد ترەمپ وڵاتانی وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا تۆمەتبار دەکات بە بەرزی نرخی دەرمان لە ئەمریکا، بەڵام شارەزایان پێیان وایە کێشەی سەرەکی لە چاوچنۆکی کۆمپانیاکان و سیستەمی تەندروستی وڵاتەکە خۆیدایە.
-
بۆچی حکومەتی بەریتانیا ناتوانێت پێناسەی ئیسلامۆفۆبیا بکات؟
حکومەتی بەریتانیا لە دیاریکردنی پێناسەیەک بۆ ئیسلامۆفۆبیا شکست دەهێنێت، ئەمەش مەترسی بۆ سەر موسڵمانان دروست کردووە. ئامارەکان دەریدەخەن هێرشەکان دژی موسڵمانان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
-
محەمەد حاجی مەحموود: کەس برای کورد نییە
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات لە دیداری گوڵەخانە ڕەخنەی توند لە بەغدا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت سێ مووچەی ٢٠٢٥ بە ناحەق بڕاوە و کورد پێویستی بە دەوڵەتی سەربەخۆیە.
-
گەنجێکی باکووری کوردستان لە هۆتێلێکی سلێمانی کوژرا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆتێلێکی ناو بازاڕی شاری سلێمانی تەرمی گەنجێکی خەڵکی باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.