وتارەکان
-
پارتی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنی دیاری کرد
پارتی دیموکراتی کوردستان بەر لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵای بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و فەرهاد ئەترووشی وەک سەرۆکی فراکسیۆن دیاری کرد.
-
بارزانی سێ پێشنیاز بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو
مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت پۆستی سەرۆک کۆمار موڵکی هیچ حزبێک نییە و دەبێت بە کۆدەنگی یان لە پەرلەمانەوە دیاری بکرێت.
-
کەرکووک؛ لە شەڕی ماددەی هۆشبەردا پۆلیسێک کوژرا
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نێوان کەرکووک و پردێ، پۆلیسێک کوژرا و دووانی دیکە بریندار بوون، بازرگانێکیش کوژرا.
-
پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە؛ کورد بە سێ کاندیدەوە بەشدارە
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و کورد بەهۆی نەبوونی یەکهەڵوێستییەوە بە سێ کاندیدی جیاواز کێبڕکێ لەسەر پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەکات.
-
ڕێبوار تەها دەستبەرداری کورسییەکەی بوو؛ هەڵۆ جەباری شوێنی دەگرێتەوە
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەش کرد بۆ ئەوەی لە پۆستی پارێزگار بمێنێتەوە و هەڵۆ جەباری وەک جێگرەوەی دیاریکرا.
-
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی بەرایی نمرەکانی وەرزی یەکەمی بۆ قۆناغەکانی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی لەڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵییەوە ڕاگەیاند.
-
وردەکاریی کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەمینداری سەیدو شوهەدا کۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت و پۆستەکانی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.
-
بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان بە خەڵک جێبەجێ دەکەین
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ کاندیدە سەرکەوتووەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، نوێنەرانی یەکێتی دەبێت پارێزەری داواکارییەکانی خەڵک بن.
-
دۆخی شاخەوان و شوانکارەکان لە نێو بەفری کوردستان؛ قوربانی هەیە
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە هۆی گیراخواردنی دەیان کەس؛ لە سەردەشت قوربانی لێکەوتەوە و لە سیدەکان و چۆمان تیمەکان لە هەوڵی ڕزگارکردنی هاووڵاتییاندان.
-
بەفر و داڕمانی شاخ ڕێگەی زینی وەرتێ و هەیبەت سوڵتانی داخست
شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ لە زینی وەرتێ مەترێک بەفر باریوە و لە کۆیەش بەهۆی داڕمانی شاخەوە ڕێگەی هەیبەت سوڵتان داخرا.
-
سوننەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتنە رێککەوتن
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام لایەنە سوننەکان لە کۆبوونەوەی ئەمشەویاندا نەیانتوانی لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەون و ئەگەری هەیە بە فرەکاندیدی بچنە هۆڵی پەرلەمان.
-
لە زاخۆ مینێک بە شۆفڵێکدا تەقییەوە؛ دوو کەس بریندارن
لە کاتی پاککردنەوەی بەفر لە سنووری قەزای باتیفای ئیدارەی زاخۆ، تەقینەوەیەک لەژێر ئامێرێکی بەفرڕاماڵین ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک و گەشتیارێک بریندار بوون.