وتارەکان
-
ململانێی سەرۆک کۆمار؛ پارتی سێ بژاردە و یەکێتی کاندیدی هەیە
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە؛ پارتی سێ بژاردە دەخاتەڕوو و یەکێتی بەنیازە نزار ئامێدی کاندید بکات، ئۆپۆزسیۆنیش هەوڵی کاندیدی هاوبەش دەدات.
-
سەرۆکی هەرێم و حکوومەت پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە پەیامی جیاوازدا پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی و جێگرەکانی دەکەن؛ سەرۆکی حکوومەت داوای داکۆکیکردن لە مافەکانی کوردستان دەکات.
-
فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا
لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا فەرهاد ئەترووشی بە ١٧٨ دەنگ وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و شوێنی شاخەوان عەبدوڵڵای گرتەوە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا: دژایەتییەکە کەسی نەبوو، دژی کوردبوونمان بوو
شاخەوان عەبدوڵڵا دوای کشانەوەی لە کاندیدی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند کە دژایەتیکردنی لەلایەن لایەنەکانەوە پەیوەندی بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ڕابردوویەوە هەیە و بابەتەکە کەسی نییە.
-
یەکێتی: دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی کاندیدی پارتی دەدەین
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکەیان بڕیاریداوە دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بدەن.
-
دابەشبوونی سوننەکان و هەڵوێستی کورد لەسەر سەرۆکی پەرلەمان
بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان و جیاوازیی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
-
دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠
وەزارەتی دارایی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ڕاگەیاند کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت؛ زیاتر لە ٦٣٠ هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
-
شاعیر و فۆتۆگرافەر بەشدار سامی کۆچی دوایی کرد
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەشدار سامی شاعیر و فۆتۆگرافەری ناسراوی کورد دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-
سیدەکان؛ ٢١ هاووڵاتی لەناو بەفردا ڕزگار کران
دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لەناو بەفر، ٢١ هاووڵاتی لە کوێستانەکانی سیدەکان بە سەلامەتی ڕزگار کران و حەوت گەشتیاری دیکەش لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە هێنرانە خوارەوە.
-
شەپۆلێکی بەفربارین شارەکان دەگرێتەوە؛ هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
کەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت شەپۆلێکی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکە دەکات و لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت. هاوکات بەهۆی بەفر و داڕمانی شاخەوە چەندین ڕێگای سەرەکی و دەروازەیەکی سنووری داخراون.
-
ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرزبووەوە؛ دێوانە سەرڕێژی کرد
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە و لە ٢٤ کاتژمێردا ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە دوکان و دەربەندیخان گلدراوەتەوە.
-
سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا؛ هەسەدە هۆکارەکەی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سەردانی فەرماندەی گشتییان بۆ دیمەشق بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە دواخراوە و جەخت دەکاتەوە پەیوەندییەکان وەک خۆیانن.