وتارەکان
-
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت داخرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند بەهۆی بەفر و سەختی ڕێگاکانەوە، هاتوچۆ لە دەروازەی زێت بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.
-
سایتی سەرەی پاسپۆرت لە سلێمانی کارا کرا؛ بەبێ نۆرە تێچووەکەی ١٩١ هەزارە
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی سیستەمی سەرەی ئەلیکترۆنی کارا کردەوە و هۆشداری دەدات کە بەبێ تۆمارکردنی ناوی پێشوەختە، رسووماتێکی زۆر دەچێتە سەر تێچووی پاسپۆرتەکە.
-
چارەنووسی مووچە لە ساڵی نوێدا؛ لە نێوان دڵنیایی بەغدا و بێهیوایی مووچەخۆرانی هەرێم
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دڵنیایی دەدات لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، بەڵام هیواکان بۆ دوو مووچە فەوتاوەکەی ساڵی ڕابردوو کەم دەکاتەوە؛ هاوکات قەیرانی نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM سەریهەڵداوەتەوە.
-
تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانەی سویسرا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە شارۆچکەی گەشتیاریی کرانس مۆنتانا لە سویسرا، تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە ڕوویدا و میدیاکان باس لە ٤٠ کوژراو دەکەن.
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ مسقاڵێک عەیارە ٢١ بە ٨٧٢ هەزار دینارە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو کرایەوە و هەر ئۆنسەیەک بە زیاتر لە چوار هەزار و ٣٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
-
لە ڕێگەی کارتی زیرەکەوە سووتەمەنی دابەش دەکرێت؛ وردەکارییەکەی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند کارتی زیرەک بۆ دابەشکردنی نەوت، غاز و بەنزین دروست دەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ دەکرێت.
-
پێشنیارەکەی بارزانی بۆ سەرۆک کۆمار ناکۆکیی بێدەنگ لە نێوماڵی کورد دروست دەکات
پێشنیارێکی مەسعود بارزانی بۆ شێوازی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق مشتومڕی خستووەتە نێوان پارتی و یەکێتی. یەکێتی پێیوایە ئەمە شکاندنی نەریتی سیاسیی دوو دەیەی ڕابردووە.
-
نێردەی ترەمپ: ٢٠٢٦ ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیا و گەندەڵی دەبێت لە عێراق
مارک ساڤایا لە پەیامێکی تونددا بۆ ساڵی نوێ، هۆشداری دەداتە میلیشیا و گەندەڵکاران کە کاتیان بەسەرچووە و بەڵێنی عێراقێکی جیاواز دەدات.
-
ناکۆکییەکانی سعودیە و ئیمارات و کاریگەرییان لەسەر حکومەتی یەمەن
هێرشەکەی سعودیە بۆ سەر بەندەری موکەلا گرژییەکانی لەگەڵ ئیمارات قوڵتر کردووەتەوە و ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەنی دابەش کردووە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی هاوپەیمانی عەرەبی دروستکردووە.
-
پەیامی لایەنە سیاسییەکان: داوای چاکسازی و یەکڕیزی بۆ ساڵی نوێ
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پەیامەکانی سەری ساڵدا جەختیان لە پێویستی چاکسازی، کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و پشتیوانی لە خەباتی مەدەنی کردەوە.
-
سەرۆک بارزانی: هیوادارم ساڵی تازە ساڵی خێر و بەختەوەری بێت بۆ کوردستان و جیهان
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات و هیوای ئاشتی و خۆشی دەخوازێت.
-
نێچیرڤان بارزانی: با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە و ناکۆکییەکان وەلانێین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی سەری ساڵی ٢٠٢٦دا داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و جەختی لە یەکترقبووڵکردن و پێکەوەکارکردن کردەوە.