گەنجێکی وەرتێ لەکاتی داگیرساندنی مۆلیدە گیانیلەدەستدا

گەنجێکی وەرتێ لەکاتی داگیرساندنی مۆلیدە گیانیلەدەستدا

لە شارەدێی وەرتێ گەنجێک بەناوی شاکر عەبدوڵا لەکاتی هەوڵدان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە لە سەربانی ماڵەکەیان خلیسکا و کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

٥ خولەک
٣١
خاڵە سەرەکییەکان
  • شاکر عەبدوڵا لەکاتی داگیرساندنی مۆلیدە لە سەربان کەوتە خوارەوە
  • رووداوەکە لە شارەدێی وەرتێی سەر بە ئیدارەی سۆران روویداوە
  • بەهۆی دواکەوتنی گەیاندنی بە نەخۆشخانە خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتووە
  • ئەمە دووەم قوربانییە لە ناوچەکە کە پەیوەندی بە کێشەی کارەباوە هەبێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، گەنجێک لە شارەدێی وەرتێی سەر بە ئیدارەی سۆران، لەکاتی هەوڵدان بۆ کارپێکردنی مۆلیدەی ماڵەکەیان لە سەربان کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

گەنجەکە ناوی «شاکر عەبدوڵا»یە و دانیشتووی شارەدێی وەرتێیە. بە وتەی کەسوکارەکەی، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە کارەبای نیشتمانی بڕاوە و ناوبراو ویستوویەتی مۆلیدە کارپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەربانەکەیان خلیسک بووە (بەهۆی بەفرەوە)، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە گەنجەکە دوای کەوتنی، ماوەیەک ماوەتەوە و خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە تاوەکو کەسوکارەکەی پێیان زانیوە و گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە. پزیشکی دادی سۆران پشتڕاستی کردەوە کە تەرمی گەنجێک گەیەندراوەتە لایان کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانیلەدەستداوە و توێکاری بۆ دەکرێت.

ئەمە دووەمین ڕووداوی گیانلەدەستدانە لە وەرتێ کە پەیوەندی بە کێشەی کارەباوە هەبێت لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا. پێشتر و لە ڕۆژی ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٥، گەنجێکی دیکە بەناوی «حەسەن ڕەحمان» لەکاتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان، گیانیلەدەستدابوو.

ئارام سۆران
ئارام سۆران

پەیامنێری گشتی

ئارام ڕۆژنامەنووسێکی بەئەزموونە، تایبەتە بە گواستنەوەی دوایین هەواڵ و ڕووداوەکان بەشێوەیەکی بێلایەن. ئامانجی سەرەکی گەیاندنی ڕاستییەکانە بەخێراترین کات و بەبێ دەستکاری.

هەموو وتارەکان