ئابووری
-
ئاسیاسێڵ: تەواوی پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ سەرجەم پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە و هیچ قەرزێکی لەسەر نەماوە.
-
هەولێر و بەغدا؛ ناکۆکییەکی قووڵی دارایی و بەردەوامیی هەناردەی نەوت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەغدا کەمتر لە نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە، لە کاتێکدا هەناردەی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بەردەوامە.
-
دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان؛ چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەت و هاوکاری بۆ کەمدەرامەتان
دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی هاتووە و لە سەنتەری شارەکان وەستاوە، هاوکات بڕێک نەوت بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین دەکرێت.
-
زێڕ ژمارەی پێوانەیی شکاند و دۆلار بەرەو ١٤٨ هەزار بەرزبووەوە؛ بازاڕ لە شۆکدایە
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ـدا بازاڕەکانی هەرێم و عێراق تووشی هەڵئاوسانێکی کتوپڕ بوون؛ نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
-
وەزارەتی گواستنەوە: گرانبوونی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم ناگرێتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بڕیاری زیادکردنی باجی ٢٠٪ لەسەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کە بڕیارە لە عێراق جێبەجێ بکرێت، پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
-
بایکۆت دەست پێدەکاتەوە؛ هۆشداری لە فەوتانی مووچە و چارەسەری دارایی دەدرێت
مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری بایکۆتیان داوە و داوای مووچە فەوتاوەکان دەکەن، هاوکات پسپۆڕێکی دارایی تاکە چارەسەری کێشەی مووچە لە بەغدا دیاری دەکات.
-
سبەی لە بانکە حکومییەکانی هەرێم پشووی بانکییە؛ وردەکارییەکەی بزانە
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند سبەی یەکشەممە پشووی بانکییە و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت، جگە لە سوودمەندانی پرۆژەی «هەژماری من» کە دەتوانن سەردان بکەن.
-
شەفافیەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی لە ٢٠٢٥ نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار بووە
ماڵپەڕی شەفافیەت کۆی داهاتی نانەوتی ساڵی ٢٠٢٥ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار بووە و مانگی ١٢ش ٦٢ ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
-
لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣.٤ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
ئومێد خۆشناو ئاماری گەشتیارانی ساڵی ٢٠٢٥ی ئاشکرا کرد؛ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ١٢٠ هەزار کەس دێنە شارەکەوە.
-
چارەنووسی مووچە لە ساڵی نوێدا؛ لە نێوان دڵنیایی بەغدا و بێهیوایی مووچەخۆرانی هەرێم
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دڵنیایی دەدات لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، بەڵام هیواکان بۆ دوو مووچە فەوتاوەکەی ساڵی ڕابردوو کەم دەکاتەوە؛ هاوکات قەیرانی نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM سەریهەڵداوەتەوە.
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ مسقاڵێک عەیارە ٢١ بە ٨٧٢ هەزار دینارە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو کرایەوە و هەر ئۆنسەیەک بە زیاتر لە چوار هەزار و ٣٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
-
لە ڕێگەی کارتی زیرەکەوە سووتەمەنی دابەش دەکرێت؛ وردەکارییەکەی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند کارتی زیرەک بۆ دابەشکردنی نەوت، غاز و بەنزین دروست دەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ دەکرێت.