ئابووری
-
هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی بووەوە
دوای ئەوەی بەهۆی بەفربارینەوە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، ئێستا دەروازەکە کراوەتەوە.
-
بازاڕ لە شڵەژاندا؛ زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و دۆلار بەرزە
لە کۆتا ڕۆژی ساڵدا بازاڕەکانی هەرێم شڵەژانیان بەخۆوە بینی؛ زێڕ نزیکەی 300 دۆلار لە بەهاکەی لەدەستداوە و پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار.
-
ئامار و دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێم لە ٢٠٢٥؛ وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە لووتکەدا
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە پێشکەوتنی بەرچاو لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری، وەبەرهێنان و دیجیتاڵکردن دەکەن، هاوکات دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
-
دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠
وەزارەتی دارایی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ڕاگەیاند کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت؛ زیاتر لە ٦٣٠ هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
-
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیاریکرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
-
بەغدا رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ی تەواو کرد
وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم داوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا پارەکە بگات.
-
پێگاسۆس گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکردەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند هێڵی ئاسمانیی پێگاسۆس گەشتەکانی لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی دەستپێکردووەتەوە و هەفتانە سێ گەشت ئەنجام دەدات.