وەزارەتی گواستنەوە: گرانبوونی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم ناگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە: گرانبوونی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێم ناگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بڕیاری زیادکردنی باجی ٢٠٪ لەسەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کە بڕیارە لە عێراق جێبەجێ بکرێت، پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.

٥ خولەک
٢١
خاڵە سەرەکییەکان
  • بڕیاری زیادکردنی ٢٠٪ی باج تەنها بۆ عێراقە و هەرێم ناگرێتەوە
  • کۆمپانیاکانی هەرێم پابەندی گرێبەستەکانی وەزارەتی گواستنەوەن
  • نرخی پاکێجەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی وەک خۆی دەمێنێتەوە
  • حکومەتی عێراق بڕیارەکەی بە فەرمی بۆ هەرێم نەناردووە

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەی دا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرانبوونی نرخی کارتەکانی مۆبایل و هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکەن و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە نرخەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: «تاوەکو ئێستا بڕیاری زیادکردنی ٢٠٪ی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە فەرمی بۆمان نەنێردراوە». ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگەوە حکومەتی عێراق باجی سەر کارتەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بە ڕێژەی ٢٠٪ زیاد بکات.

سەبارەت بە کاریگەریی ئەم بڕیارە لەسەر هەرێمی کوردستان، دیلان ڕەشاد ڕوونیکردەوە: «تەنانەت ئەگەر زیادکردنی باجەکە لە عێراق جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لەلای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمن».

وەزارەتەکە جەختیشی کردووەتەوە کە کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لە نرخەکاندا لەئارادا نییە.

ڕێباز دلێر
ڕێباز دلێر

ئابووریناس

ڕێباز چاودێری وردی بازاڕەکانی جیهان و نرخی دراو و نەوت دەکات. زمانەکەی بە ژمارە و داتا قسە دەکات و یارمەتیت دەدات لە دۆخی دارایی جیهان تێبگەیت.

هەموو وتارەکان