بابەتەکانی ئارام سۆران
-
لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ گیانی لەدەستدا؛ بەرگری شارستانی دەڵێت ئاگرەکە تەنها لە مەتبەخەکە بووە.
-
نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتە ئەلیکترۆنی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات؛ سیستمەکە هەفتانە لە ئێوارانی شەممەدا چالاک دەبێت و پشت بە ناسینەوەی دەموچاو دەبەستێت.
-
وەرگەڕانی مینی پاسێک لە گەرمیان ١٣ برینداری لێکەوتەوە
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە سنووری سەیرانگەی سەرتەک لە گەرمیان، ١٣ کەس بریندار بوون و بەشێک لە بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.
-
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەدات: تەمێکی چڕ شارەکەی گرتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕەوە داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەم بکەنەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی دەرەوەی شار نەکەن.
-
لە کەلار بەهۆی غازی زۆپاوە ژنێک گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، بەهۆی لێچوونی غازی زۆپاوە دوو خوشک ژەهراوی بوون؛ یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان رەوانەی سلێمانی کرا.
-
کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و باران؛ ئاماری بارانبارین سێ هێندە زیادی کردووە
کەشناسی ڕایگەیاند ئەمشەو کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت. ئامارەکان دەریدەخەن بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی و دهۆک سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو بووە.
-
بەهۆی بەفرەوە ڕێگای سلێمانی-پێنجوێن داخرا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن و سلێمانی تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
-
گەنجێکی وەرتێ لەکاتی داگیرساندنی مۆلیدە گیانیلەدەستدا
لە شارەدێی وەرتێ گەنجێک بەناوی شاکر عەبدوڵا لەکاتی هەوڵدان بۆ کارپێکردنی مۆلیدە لە سەربانی ماڵەکەیان خلیسکا و کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
-
بەهۆی کێشەیەکەوە لە دانا غاز کارەبای سۆران بەتەواوی کوژایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران رایگەیاند بەهۆی کێشەیەک لە وێستگەکانی دانا غاز، کارەبای نیشتمانی لە تەواوی سنووری ئیدارەکە کوژاوەتەوە و تیمەکان لە هەوڵی چاککردنەوەن.
-
لە سەیدسادق تۆمەتبارێک بە ٨٠٠ هەزار دیناری ساختەوە دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی لە سەیدسادق ڕاگەیاند کە هەوڵی داوە بڕێک پارەی ساختە لە جۆری پەنجا هەزاری لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.
-
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە؛ زۆرترین بەفر لە کانی ماسێ باریوە
کەشناسی ڕایگەیاند شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و لە سەنتەری دهۆک و زاخۆش بەفر دەبارێت؛ هاتوچۆش لە هەندێک ڕێگا پەکیکەوتووە.
-
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت داخرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند بەهۆی بەفر و سەختی ڕێگاکانەوە، هاتوچۆ لە دەروازەی زێت بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.