تاوان و یاسا
-
هەولێر؛ گۆشتفرۆشێک بەهۆی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی «ڕێوی» داخرا
قایمقامیەتی هەولێر گۆشتفرۆشێکی بەناوی «باوکی حیکمەت» داخست دوای ئەوەی ئاشکرابوو بە نهێنی ئاژەڵی کێوی (ڕێوی) سەربڕیوە و بە هاوڵاتیانی فرۆشتووە.
-
ئاسایشی هەولێر: بکەری سەرەکیی تاوانەکەی گوندی لوبنانی دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر وردەکاری کوشتنی گەنجێکی عەرەبی لە گوندی لوبنانی بڵاوکردەوە کە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە لە باڵەخانە فڕێدرابووە خوارەوە.
-
کەرکووک؛ لە شەڕی ماددەی هۆشبەردا پۆلیسێک کوژرا
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نێوان کەرکووک و پردێ، پۆلیسێک کوژرا و دووانی دیکە بریندار بوون، بازرگانێکیش کوژرا.
-
سزای لەسێدارەدان بۆ یەکێک لە تاوانبارانی ئەنفالی بارزانییەکان دەرچوو
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەفسەرێکی باڵای ڕژێمی بەعس دەرکرد و تۆمەتبارێکی دیکەشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لە دۆسیەکەدا ئازاد کرد.
-
گەنجێکی باکووری کوردستان لە هۆتێلێکی سلێمانی کوژرا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆتێلێکی ناو بازاڕی شاری سلێمانی تەرمی گەنجێکی خەڵکی باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.
-
پۆلیسی ڕاپەڕین: دزەکانی فرۆشگای قوتابخانەیەک دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بەردەوام دزییان لە فرۆشگای قوتابخانەیەک لە شاری ڕانیە کردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.