وتارەکان
-
بەغدا بەشەخۆراکی هاووڵاتییانی هەرێمی ڕاگرت؛ ١١٧ ملیار دینار هۆکارەکەیە
بەهۆی نەناردنەوەی پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢، بەغدا ناردنی خۆراکی بۆ هەرێم ڕاگرت؛ بەرپرسێکیش دڵنیایی دەدات کە کۆگاکان بەتاڵ نین.
-
دۆخی دەروازەکان؛ لە نێوان کردنەوەی ڕێگاکان و هەڕەشەی بەغدا
دەروازەی کێلێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و لە حاجی ئۆمەرانیش هاتووچۆی کۆڵبەران ڕاگیرا؛ پەرلەمانتارێکیش هۆشداری لە ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی لەلایەن بەغداوە دەدات.
-
مەرجەکانی پارتی بۆ یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەبن
پارتی چوار مەرجی سەرەکی دەخاتە بەردەم یەکێتی بۆ کشانەوە لە کێبڕکێی سەرۆک کۆمار؛ نزار ئامێدی وەک کاندیدی فەرمی یەکێتی دیاری کرا و ژمارەی کاندیدەکان گەیشتە ٨١ کەس.
-
ئاگرێکی گەورە کارگەیەکی چپس لە پیرزینی هەولێر دەکاتە خۆڵەمێش
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپس لە پیرزین سووتا و دووکەڵەکەی ئاسمانی هەولێری داپۆشی. بەرگریی شارستانی دەڵێت کارگەکە مەرجی سەلامەتی نەبووە و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە.
-
پارتی نەخشەڕێگەی ڕێککەوتن دەخاتە بەردەم یەکێتی: سەرۆک کۆمار بەرامبەر حکومەتی هەرێم
پارتی دیموکراتی کوردستان چوار مەرجی سەرەکی خستووەتە بەردەم یەکێتی، کە تایبەتن بە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
-
سودانی چارەنووسی دوو مووچە فەوتاوەکەی هەرێمی یەکلایی کردەوە: لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی یەکگرتووی ڕاگەیاند، خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٥ لە دەسەڵاتی حکومەتەکەیدا نەماوە و دەبێت لە بودجەی ٢٠٢٦ جێگیر بکرێت.
-
ئاسیاسێڵ: تەواوی پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ سەرجەم پابەندبوونە دارایی و یاساییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە و هیچ قەرزێکی لەسەر نەماوە.
-
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک هاوڵاتییەکی کوشت و لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە نزیک سلێمانی کوژرا، هێزە ئەمنییەکان شوێنی تۆمەتبارەکەیان دیاری کرد و لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا پۆلیسێکی بریندار کرد و خۆیشی کوژرا.
-
بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر لەسەر یەکخستنی تواناکانی یەکێتی کۆبوونەوە
لە دەباشان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لە یەکخستنی دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.
-
هەولێر و بەغدا؛ ناکۆکییەکی قووڵی دارایی و بەردەوامیی هەناردەی نەوت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرای دەکات کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەغدا کەمتر لە نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە، لە کاتێکدا هەناردەی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بەردەوامە.
-
سلێمانی؛ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجەی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و شێرپەنجەی مەمک لە پلەی یەکەمدایە.
-
نەوەی نوێ: دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان تێکچووە
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید ناجێگیرە و بەهۆی نەخواردنی نانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.