سیاسەت
-
قوباد تاڵەبانی: پێویستە لە ساڵی نوێدا ناوماڵی کوردی ڕێکبخرێتەوە
جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیامی سەری ساڵدا ڕایگەیاند، ناکۆکییەکان زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە و پێویستە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە بەرپرسیارێتییەوە ناوماڵی کوردی ڕێکبخرێتەوە.
-
مەسرور بارزانی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکرێت
مەسرور بارزانی لە پەیامی سەری ساڵی ٢٠٢٦دا ڕایدەگەیەنێت کە بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت دەکرێت و داوا دەکات بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی.
-
یەکەم بڕیاری بەڕێوەبەری نوێی کشتوکاڵی کەرکووک؛ بەرپرسێکی کورد لادەدرێت و تورکمانێک دەخرێتە شوێنی
لە یەکەم هەنگاوی کارگێڕیدا دوای دەستبەکاربوونی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک بەرپرسێکی کوردی لە پۆستی ڕاگەیاندن دوورخستەوە و کەسێکی تورکمانی لە شوێنەکەی دانا.
-
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا؛ بارزانی هۆکاری کشانەوەی شاخەوان ئاشکرا دەکات
بە دەنگی زۆرینە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و فەرهاد ئەترووشی بووە جێگری دووەم؛ بارزانیش دەڵێت کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵا لە بەرژەوەندیی گشتی بووە.
-
ناڕەزایەتییەکان فراوان دەبن؛ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت و ١٨ هاووڵاتی دەستگیر دەکرێن
بۆ سێیەم ڕۆژ مانگرتن و خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵات بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکان تەقە دەکەن و ١٨ کەس دەستگیرکراون، هاوکات بەفر کارەبای سەدان گوندی سنەی بڕیوە.
-
گرژییەکانی 'دیداری گوڵەخانە'؛ بەرپرسانی پێشووی گۆڕان وەڵامی توندی کادرێکی پارتی دەدەنەوە
لێدوانێکی کادرێکی پارتی لەبارەی ڕووداوەکانی ٢٠١٤ کاردانەوەی توندی سێ بەرپرسی پێشووی گۆڕانی لێکەوتەوە و بە 'خەیاڵ پڵاو' وەسفی دەکەن؛ هاوکات ڕەخنەکان لەسەر پارتی زیاد دەکەن.
-
ململانێی سەرۆک کۆمار؛ پارتی سێ بژاردە و یەکێتی کاندیدی هەیە
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە؛ پارتی سێ بژاردە دەخاتەڕوو و یەکێتی بەنیازە نزار ئامێدی کاندید بکات، ئۆپۆزسیۆنیش هەوڵی کاندیدی هاوبەش دەدات.
-
فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا
لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا فەرهاد ئەترووشی بە ١٧٨ دەنگ وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و شوێنی شاخەوان عەبدوڵڵای گرتەوە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا: دژایەتییەکە کەسی نەبوو، دژی کوردبوونمان بوو
شاخەوان عەبدوڵڵا دوای کشانەوەی لە کاندیدی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند کە دژایەتیکردنی لەلایەن لایەنەکانەوە پەیوەندی بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ڕابردوویەوە هەیە و بابەتەکە کەسی نییە.
-
یەکێتی: دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی کاندیدی پارتی دەدەین
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکەیان بڕیاریداوە دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بدەن.
-
دابەشبوونی سوننەکان و هەڵوێستی کورد لەسەر سەرۆکی پەرلەمان
بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان و جیاوازیی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
-
سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا؛ هەسەدە هۆکارەکەی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سەردانی فەرماندەی گشتییان بۆ دیمەشق بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە دواخراوە و جەخت دەکاتەوە پەیوەندییەکان وەک خۆیانن.