ناکۆکی
-
پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان؛ شەڕ لە مەلەکشاهی قوربانی لێدەکەوێتەوە و شەپۆلی دەستگیرکردن فراوان دەبێت
لە ئەنجامی پێکدادانەکان لە مەلەکشاهی ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، هاوکات ڕێبەری ئێران ناڕەزایەتییەکان بە مافی ڕەوا دەزانێت بەڵام هۆشداری لە ئاژاوەگێڕی دەدات.
-
ترەمپ: نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکران و لە ڤەنزوێلا برانە دەرەوە
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون؛ کاراکاس بۆردومان کرا و باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
-
هەسەدە ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە؛ ٣ سەرکردەی داعش کوژراون
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١٦٣ ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە، ١٤٠ چەکدار دەستگیرکراون و ١٣ی دیکە کوژراون کە سێیان سەرکردە بوون.
-
هەسەدە سەردانی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە؛ داعش و تورکیا هێرش دەکەن
وتەبێژی هەسەدە دەنگۆی سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق ڕەتدەکاتەوە، لە کاتێکدا هێرشەکانی داعش لە ساڵی نوێدا زیادیان کردووە و مەترسی کارەسات لە حەلەب دەکرێت.
-
هێرش بە چەکی قورس بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند هێزەکانی حکومەتی سوریا بە تانک و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب.