کەشوهەوا
هەواڵەکانی کەشوهەوا
-
بەفر و داڕمانی شاخ ڕێگەی زینی وەرتێ و هەیبەت سوڵتانی داخست
شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ لە زینی وەرتێ مەترێک بەفر باریوە و لە کۆیەش بەهۆی داڕمانی شاخەوە ڕێگەی هەیبەت سوڵتان داخرا.
-
بەنداوی دێوانە سەرڕێژی کرد؛ هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان سەرڕێژی کرد و ئیدارەی قەزاکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لێی دووربکەونەوە؛ هاوکات بەفر و باران ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ و دابەشکردنی ئاو دروستکردووە.
-
شەپۆلی بەفربارین هەرێمی گرتەوە؛ هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و هاتووچۆی سلێمانیش بەهۆی تەم و کەمبوونەوەی مەودای بینینەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران.