کارەسات
-
ڕووداوێکی کوشندە لە ڕێگای کۆیە - دوکان؛ ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کۆیە - دوکان، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون؛ قوربانییەکان خەڵکی پیرەمەگروونن.
-
لە زاخۆ مینێک بە شۆفڵێکدا تەقییەوە؛ دوو کەس بریندارن
لە کاتی پاککردنەوەی بەفر لە سنووری قەزای باتیفای ئیدارەی زاخۆ، تەقینەوەیەک لەژێر ئامێرێکی بەفرڕاماڵین ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک و گەشتیارێک بریندار بوون.
-
لافاو لە هەولێر؛ ئاو چووەتە نێو دەیان ماڵ و زیانی مادی لێکەوتەوە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە هەولێر بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێک؛ بەرگریی شارستانی دەڵێت زیانی گیانی نەبووە و هاووڵاتییان داوای قەرەبوو دەکەن.
-
هەرەسی بەفر لە سەردەشت: کەسێک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەری مانگی سووری ورمێ ڕایگەیاند لە گوندی ئاڵواتانی سەربە میرئاوا لە سەردەشت، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە چوار کەس بوونە ژێر بەفرەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.